کوردستانی

رەوتی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوتی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک راگەیەندرا
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە بەرواری 5ی کانونی یەکەمی 2020، رەوتێک بۆ هەڵبژاردنی عیراق لە کەرکوک راگەیەندرا ئەو رەوتە خۆی ناونا رەوتی "کڵپەی نیشیمان کوردستان"، سەرپەرشتیاری رەوتەکەش ئامانجی دروستبوونی رەوتەکە دەخاتەڕوو.

کاروخ شێخ رزگار، سەرپەرشتیاری رەوتی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوایی راوێژ و کۆبوونەوەی رەوتەکەمان بریاردرا ناوی رەوتەکەمان (کڵپەی نیشتیمانی کوردستان) بێت".

سەرپەرشتیاری رەوتەکەش ئاماژەی بەوەشکرد  "لە ئێستادا رەوتەکەمان لە قۆناغی خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق لەسەر ئاستی بازنەی کەرکوک".

لەبارەی ئامانجی دروستکردنی ئەو رەوتەوە ناوبراو وتی "ئامانجی دروستکردنی ئەو رەوتە بەهێزکردنی نەتەوەییە و بەگژدا چوونەوەی تەعریبە لە ناوچە جیاجیاکانی شاری کەرکوک".

ئەمەش لە کاتێکدایە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیارداوە لە رێکەوتی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ئەنجام بدرێت، هەروەها ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2020 د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق یاسایی بودجەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد.

س.س
Qaiwan
Qaiwan