کوردستانی
سەفین کانەبی هاوکاری چەمچەماڵ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا سەرجەم خەرجییەکانی یانەی چەمچەماڵ بۆ ئەم یاری داهاتوو لە هۆتێل و خواردن لە ئەستۆی خۆی بگرێت.
لە راگەیەندراوێکدا سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاند "دوای ئەوەی ئەو پۆستەی مامۆستا رێبوار سەرۆکی یانەی وەرزشی چەمچەماڵم بینی بەڕاستی زۆر ئازاری دام، کە یانەیەکی ئاوا جوان و خاوەن جەماوەری زۆر، کە چەندین ساڵە روویەکی جوانی وەرزشی کوردستان پیشان دەدەن، بەڵام یانەکە بۆ گەشتێک پارەی هۆتێلیان پێ نەبێت، بۆیە من لێرە بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم وەک دیارییەکی بچووک سەرجەم خەرجییەکانی یانەی چەمچەماڵ بۆ ئەم یارییە لە هۆتێل و خواردن لە ئەستۆی خۆم دەگرم".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمە هاوکاری کەسی خۆمە و هیچ پەیوەندی بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نییە، داوایش لە بەرپرسانی چەمچەماڵ دەکەم، هاوکاری مادی و مەعنەوی ئەو یانە جوانە بکەن".
س.س