کوردستانی

رێواز فایەق: چاکسازی لە خەرجییەکان کێشەی مووچە چارەسەر ناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێواز فایەق: چاکسازی لە خەرجییەکان کێشەی مووچە چارەسەر ناکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەری قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەکات چاکسازی لە خەرجییەکان کێشەی مووچە چارەسەر ناکات.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆرامای کەناڵی کوردسات نیوز رایگەیاند "گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەری قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها دەبێت چاکسازی لە سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بێ متمانەیی لەنێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە، بەهۆی بێ متمانەیی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە ئاسانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تێناپەرێت".

"دەبێت چاکسازی لە سێکتەری نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت، هەروەها ئەو وردەکاریەی سەبارەت با ئابووری سەربەخۆ خرایەڕوو زۆر جیاوازە لەو راستییەی ئەمرۆ هەیە"، رێواز فایەق وای وتووە.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "بەشی زۆری داهاتی نەوت بۆ خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت دەچێت"، ئاماژەی بەوەشدا "سێیەم خولی پەرلەمانی کوردستانە کە ئاگاداری ناوەرۆکی گرێبەستی 50 ساڵەی نەوت نین لەگەڵ تورکیا، هەروەها راگەیەندراوە گرێبەستی 50 ساڵە رێگر نییە لە رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا".

لە کۆتایشدا وتیشی "چاکسازی لە خەرجییەکان کێشەی مووچە چارەسەر ناکات، بەڵکو ئەگەر داهاتی هەرێمی کوردستان رێکبخرێتەوە و رێگری لە گەندەڵی بکرێت ئەوا داهاتی هەرێمی کوردستان بەشی مووچە و پێداویستییەکان دەکات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan