کوردستانی

خۆپیشاندان کارەبای بازیان دەکات بە 24 کاتژمێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان کارەبای بازیان دەکات بە 24 کاتژمێر
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ پێجشەممە هاوڵاتییانی ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دووبارە خۆپێشاندانیان ئەنجامدا لە بەردەوم وێستگەی کارەبای بازیان، بەهۆی کەمی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا.

یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێجشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2020 وەک هاوڵاتییانی ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دووبارە خۆپێشاندانمان ئەنجامدا لە بەردەم وێستگەی کارەبای بازیان، بە هۆکاری کەمی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا".

ئەو بەشداربووەی خۆپیشاندانەکە ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای ئەوەی خۆپیشاندانمان ئەنجامدا، بڕیار درا بە پێدانی کارەبا بەشێوەی 24 کاتژمێری بە هاوڵاتییانی ناحیەکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan