کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە رێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەیەک

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە رێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەیەک
مەودا میدیا- 

دوو هاوڵاتیی شاری سلێمانی دەیانەوێت پرۆژەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن دابمەزرێنن، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێ نادات.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "دوو هاوڵاتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەیانەوێت پرۆژەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن دابمەزرێنن، هەموو مامەڵەیەکیان تەواو کردووە و سەرجەم یاسا و مەرج و رێنماییەکانیان جێبەجێکردووە، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ بۆتە گرفتی بەردەم مۆڵەتپێدان و سەرپێخستنی پرۆژەکە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بە تایبەت لەم کاتەدا و بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەرهەمی هێلکەی هاوردە زۆر گران لەسەر هاوڵاتییان دەکەوێت".
س.س
Qaiwan
Qaiwan