کوردستانی
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەوانان: داوا لە مەسرور بارزانی دەکەین، رێز لە ئازادیی راگەیاندن بگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە نامەیەکی کراوەدا کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەوانان "CPJ" چەند داوایەکی ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لەبارەی ئازادی راگەیاندەکان لە هەرێمی کوردستان و دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەرانەی کە لە خۆپیشاندانەکەی سەرەتای ئەم مانگەدا دەستگیرکران.
لە نامەکەی کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەوانان "CPJ" کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە هاتووە "نیگەرانی خۆمان لەبارەی دەستگیرکردنی ئەم دوایەی رۆژنامەنووسان و سەرکوتکردنی ئازادی راگەیاندن لە کوردستان دەردەبڕین".
لە نامەکەدا کۆمیتەکە داوا لە مەسرور بارزانی دەکات، چاوترساندنی دەزگا هەواڵییە خۆجێهییەکانی ئەم دواییانە شەرمەزار بکات و ئەوەی لە توانایدا بێت ئەنجامی بدات، بۆ ئەوەی رۆژنامەنووسان بە ئازادانە و بێ ترس کارەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەوەش هاتووە " ئێمە داواشت لێدەکەین دەسەڵاتی خۆت بەکاربهێنیت بۆ کۆتاییهێنان بە هەراسانکردنی کەناڵی NRT و ئازادکردنی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی دەستگیرکراون، هەروەها وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەم دواییانە هۆشداری داوەتە بە پێشکەشکاری کەناڵەکانی رووداو، سپێدە و پەیام لەسەر رووماڵکردنی دیمەنەکانی توندوتیژی لە کاتی خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی کوردستانی عیراق لەسەر نەدانی مووچەی فەرمانبەران، یان پەخشکردنی ئەو شتانەی دەبنە هۆی هاندانی توندوتیژی و تێکدانی کۆمەڵایەتی".
لە نامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "لەكۆبوونەوەیەكی شاندێکی كۆمیتەكەیاندا لەساڵی 2008 لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو كاتەی هەرێمی کوردستان ناوبراو بەڵێنی داوە كەشێكی لەبار بۆ كاری رۆژنامەوانی بڕەخسێنێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کەس دەستگیر ناکرێت بە تۆمەتی ئازادی رادەربڕین، بۆیە داوا دەکەین پابەندبیت بەو بەڵێنەی مەسعود بارزانییەوە"
س.س