کوردستانی

لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی نوێ لە منداڵاندا روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی نوێ لە منداڵاندا روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی هەواڵی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گەڕی لە منداڵاندا بڵاوبووە لە شاری سلێمانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان لە سلێمانی لە رێگەی مەودا میدیاوە روونکردنەوە دەدات.

د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ جۆرە نەخۆشییەکی نوێ لەناو منداڵاندا بڵاونەبووەتەوە و نەخۆشی گەڕی هەر هەبووە ساڵانە 200 بۆ 300 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووش دەبن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی دیکە رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی گەڕی کەمترە، لەبەر ئەوەی بەریەککەوتن کەمە، چونکە ئەو نەخۆشییە لە رێگەی بەریککەوتنی پێست و جلوبەرگەوە دەگوازرێتەوە".

د. پشدەر ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا هیچ حاڵەتێکی وا لە نەخۆشخانەکەمان نییە، هەروەها بە دەگمەنیش ئەو کەسانەی تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن پێویستییان بە داخڵکردن دەبێت لە نەخۆشخانە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan