کوردستانی

گۆڕان و حسدک کۆبوونەوە و داوای یەکڕیزی و چارەسەری کێشەکان دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان و حسدک کۆبوونەوە و داوای یەکڕیزی و چارەسەری کێشەکان دەکەن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان لە گوندی گوڵەخانە پێشوازی لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکەیان کرد.

محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 25ی کانونی یەکەمی 2020 لە گوندی گوڵەخانە پێشوازی لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا رەوشی سیاسی کوردستان و عیراق و دواین پێشهاتە سیاسییەکانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌سه‌ر بارودۆخى ئێستاى هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و دۆخی ئابووری ئێستای هەرێم و قەیرانی دارایی و بژێوی هاوڵاتییان بە گرنگەوە قسە و باسیان لەسەر کرا، هەروەها کێشەکانی بەغدا و پرسی نەوت کە پرسێکی گرنگە بۆ کورد، باسی لە دۆخی ئەمنی کوردستان و بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ووڵاتانی ناوچەکە بە گرنگەوە باس کرا.

محەمەد حاجی مەحمود روونیکردەوە، ئەوان لەگەڵ یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان لایەنەکاندان بۆ چارەسەری کێشەکان، تەئکیدی کردەوە پێویستە لەم دۆخە هەستیارەدا تەواوی لایەنەکان بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان بخەنە سەرووی بەرژەوەندی تایبەتی حزبی و جەختی لە یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی کردەوە.

لە بەرانبەردا بەڕێز عومەر سەید عەلی جەختیکردەوە، ئەوان لەگەڵ یەکڕیزی و یەکگرتووی نێوان لایەنەکاندان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، پاشان باسکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan