کوردستانی

لە ساڵی نوێدا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە و دەرگای خوێندنگەکان دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ساڵی نوێدا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە و دەرگای خوێندنگەکان دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هەڵوەشاندنەوەی خوێندنی ئەمساڵ دوورە لە راستییەوە، باس لەوەش دەکات دەوامی پۆلەکانی 2ی سەرەتایی و 12ی ئامادەیی لە دوای پشووی سەرساڵ دەستپێدەکاتەوە.

ئاشنا عه‌بدوڵڵا، ئەندامی لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "هیچ بڕیارێک نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خوێندنی ساڵی 2020 بۆ 2021 ئەو دەنگۆیانەی باسی لێوە دەکەن دوورە لە راستییەوە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد "پێشنیازکراوە لەدوای پشووی سەری ساڵ دەوامی پۆلەکانی 2ی سەرەتایی و 12ی ئامادەیی بکرێنەوە لەناو هۆڵەکانی خوێندندا".

لەبارەی کردنەوەی تەواوی خوێندنگە و قوتابخانەکان ئاشنا عه‌بدوڵڵا وتی "ئەگەر دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا باشبێت و رێژەی تووشبووان کەم بێت دەوامی سەرجەم  قۆناغەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan