کوردستانی
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان نهێنییەکی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت لە کۆبوونەوەی پێشووی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت کرایەوە لەوەی شاندێکی بڕیار بەدەست بچێتە بەغدا، بەڵام شاندەکەی جارانیان ناردەوە.
عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ هەینی 25ی کانونی یەکەمی 2020 لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە شاندێکی باڵای بڕیار بەدەستی سیاسی و حکومی سەردانی بەغدا بکات کەچی هەمان شاندی جاران رۆشتبوو بۆ بەغدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ماندووبوونی وەفدی هەرێمی کوردستان جێی تەقدیرە، بەڵام تازە پێویست بە چوونی شاندی سیاسی ناکەت ،چونکە نییەتەکان روون نین".
س.س