کوردستانی
مێردمنداڵێک بەهۆی لێخوڕینی بارهەڵگرێکەوە خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە شاری قەڵادزێ مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵان لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەوێتە ناو ئاوی زێی بچوک و بەوهۆیەوە دەخنکێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ شەممە 26ی کانونی یەکەمی 2020 کاتژمێر 8:15 خولەک تەرمی مێردمنداڵێک بە ناوی (ئـ . ک. ر) تەمەن 15 ساڵان، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی گەڕەکی راپەڕین لە شاری قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەڕێکرا بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد "باوکی ئەو مێردمنداڵە لە گوندی بنەوشان سەر بە قەڵادزێ غەسالەی هەیە، کوڕەکەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری لێخوڕیووە و بەگەڵابەکەوە کەوتووەتە ناو زێی بچوک و خنکاوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
س.س