کوردستانی
بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی كاڵا و شمەكەوە، ژمارەیەك سەرپێچیكار سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عیراقی نرخی کاڵا و شمەکەکانیش لە بازاڕەکاندا گرانبوون، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی لیژنەکانیان بەدواداچوونەکانیان زیاتر کردووە، بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
لەشکر حامید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە 38 لیژنەمان هەیە رۆژانە لە کاتژمێر 6:00ی بەیانییەوە بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو دەردەچن بۆ شوێنە گشتییەکانی پارێزگای سلێمانی، هەروەها نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی لە لیژنەکاندا بوونی هەیە و بە دواداچوون بۆ نرخی کاڵا و شمەکەکان دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی لیژنەکانمان بەدواداچوونەکانیان زیاتر کردووە، ئەوەی تێبێنیمان کردووە لە هەندێک شوێن کە نرخی کاڵا و شمەکەکان گران کرابوون پسوڵەی سەرپێچیمان بۆ کردوون و لێپێچینەوەی یاسایمان لەگەڵدا کردوون، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر نرخی کاڵا و شمەکەکان دەبێت، لەبەرئەوەی مامەڵە بە دۆلار دەکرێت لەکاتی هێنانی ئەو کاڵایانە لە دەرەوەی وڵات".
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "بە دڵنیاییەوە ئەگەر نرخی دۆلار جێگیربێت ئێمە چاودێری بازاڕ دەکەین و ئەو بەروبوومانەی کە دێت بەپێی پسوڵە و ئەو باجەی کە دەچێتە سەر ئەو کاڵا و شمەکانە نرخی نوێ دیاری دەکەین".
س.س