کوردستانی
لە عیراق و کوردستان 110 ھەزار کۆمپانیای بازرگانی ھەیە و 60 ھەزاریان وەھمین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بریکارێکی وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشکرای کردووە لە کۆی 80 هەزار کۆمپانیا لە عیراق 60 هەزاریان کۆمپانیای وەهمین، هەروەها وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێـمی کوردستان رایدەگەیەنێت تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان هەیە و ناویان تۆمارکراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای وەهمی بوونی نییە.
رەشاد خەڵەف هاشم، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشکرای کردووە "لە کۆی 80 هەزار کۆمپانیا لە عیراق 60 هەزاریان کۆمپانیای وەهمین و تەنیا 20 هەزار کۆمپانیایان چالاکییان هەیە".
بریکاری وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕیاری داوە لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ئەو کۆمپانیا وەهمیانە".
هاوکات فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێـمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان هەیە و تا ئێستا زیاتر لە 30 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان هەیە و ناویان تۆمارکراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیای وەهمی بوونی نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێک کۆمپانیان لە هەرێمی کوردستان داخراون یان سڕکراون و کارەکانیان راوەستاون، بەڵام وەک کۆمپانیای وەهمی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بوونی نییە".
وتەبێژی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێـمی کوردستان روونیشیکردەوە "ئێمە تیمی پشکنینمان هەیە بۆ هەر کۆمپانیایەک کە دادەمەزرێت، هەروەها دەبێت ئەو کۆمپانیایە دیکۆمێنتەکانی و پشتگیری ئەنجومەن و ئاسایشی تەواوکردبێت ئەو کاتە مۆڵەتی پێدەدەین، واتە هەر کۆمپانیایەک بەپێی کۆمەڵێک رێنمایی دادەمەزرێت، بۆیە رێگە بە هەبوونی کۆمپانیای وەهمی نادەین".
س.س