کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری کەرەنتینەکردنی هاوڵاتییان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری کەرەنتینەکردنی هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا گەشتكردنی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی لوبنان و هاتنی گەشتیاریش لەو وڵاتە و چەند وڵاتێكی دیكە بۆ هەرێم قەدەغەیە و ئەو هاوڵاتییانەی عیراقین  لە لوبنانەوە و دەگەڕینەوە دەبێت کەرەنتین بکرێن.

وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان،لە نووسراوێکیدا  واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی  لەسەرە هاتووە، لە رێگای دەروازە سنورییەکانی هەرێمەوە، گەشتکردنی هاوڵاتییانی عیراقی بۆ لوبنان قەدەغەیە.

ئه‌م بریاره‌ش دوای ئه‌مه‌ دێت دوێنی وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان یه‌كه‌م حاڵه‌تی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ له‌ وڵات راگه‌یاند كه‌ هاوڵاتییه‌ك له‌ به‌ریتانیا گه‌رابووه‌ لوبنان.

ک. ر

Qaiwan
Qaiwan