عیراقی

لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەی عیراقەوە هەواڵێک رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەی عیراقەوە هەواڵێک رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

رۆژنامەی سەباح بڵاویكردەوە پێشبینی دەكرێت سبەی یەکشەممە‌ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكرێت و وەزیری پلاندانانی عیراقیش رایدەگەیەنێت مووچەی فەرمانبەران لە پڕۆژەكەدا، گرەنتی كراوە و باس لەوەش دەکات بڕیارە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێن، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بێئاگایی خۆی راگەیاند لەناردنی  پرۆژە یاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت "ئەگەری زۆرە سبەی 27ی کانونی یەکەم 2020، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، لەلایەن حكومەتەوە بۆ گفتگۆكردن، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكرێت".

بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای وت " ئاگادار نیم پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، لەلایەن حكومەتەوە بۆ گفتگۆكردن، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بكرێت، هیچ زانیارییەکم نییە".

خالید بەتاڵ، وەزیری پلاندانانی عیراق لە بارەی مووچەوە دەڵێت "بەشێكی زۆری كورتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 پێشبینی كراوە و مووچەی فەرمانبەرانیش لە پڕۆژە یاسای بودجە گرەنتی كراوە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال