عیراقی

میادە نەجاڕ: سەركردە نوێیەکانی عیراق هەمان بیركردنەوەی سەدام حسێنیان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


میادە نەجاڕ: سەركردە نوێیەکانی عیراق هەمان بیركردنەوەی سەدام حسێنیان هەیە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە وتارێکیدا بڵاویکردووتەوە بە ناونێشانی عیراق، مێژووی خوێن دەڵێت "وڵاتێك خاوەنی دووەم یەدەگی سامانی سروشتی لەسەر ئاستی جیهان ، ولاتێكی وێران و پاشه گەردانە" دەشڵێت "مۆتەكەی جەنگی ناوخۆیی و ماڵوێرانی بەرۆکی خەڵکی گرتەوە، عیڕاق بۆوە مەیدانی دووبارەبوونەوەی مێژووی خوێن".

میادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاندووە "سەركردە نوێیەکانی عیراق هەمان بیركردنەوەی سەدام حسێنیان هەیە، بەڵام ئەوجارەیان لەژێر عەبای رەشی مەزهەبدا".

باس لەوەش دەکات "ئەم سەرکردانەی ئێستا خەڵكی عیراق بەرە و هەمان چارەنووسی نادیار دەبەن، ئەوەی جیاوازە تەنیا گۆڕینی دەموچاوەكانە لە كەسایەتی بەعسی شۆڤێنیەوە بۆ كەسایەتی تائیفی شۆڤێنی، ئەوەی ئەمڕۆ لە رابردوو جیادەكاتەوە گۆرینی كارەكتەرە سیاسیەكانە، بەڵام مێژووەکە دووبارەیە کە مێژووی خوێنە".

روونیشی دەکاتەوە "عیراقییەكان لەهەموو كەس زیاتر تووشی نائومێدی هاتوون، چونكە هیچ جۆرە دەرچەیەكیان بۆ ئایندە نەماوە، گەنجی عیراقی دەتوانێ چاوەرێی دوو شت بکا،یان ببێتە چەکداری حەشدی شەعبی یان وڵات جێبێلێ".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان