کوردستانی
115 ژنی کورد دژی بە نەجەفکردنی سلێمانی پەیامێک بڵاودەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمەڵێک ژنه چالاكوان و نووسهر، له بهیاننامهیهكدا، دژی لێداونێكی سهرۆكی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان دهوهستنهوه دەڵێن "گومان لەوەدا نییە کەئەم بە نەجەف و کەربەلاکردنەی سلێمانی دەبێتە هۆکاری گەڕانەوەی کۆنەپارێزی و زاڵکردنی کەشی ئاینی بەسەر فەزای گشتی شاردا" ئەو کۆمەڵە ژنە کە ژمارەیان 15 ژنن دژی لێداونێكی ئەمەل جەلال، سهرۆكی دهستهی گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستانو دەشڵێن "بەداخەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ئەم جۆرە ژنانە دەبنە بار بەسەر دۆزی ژنەوە".
دەقی پەیامەکەی ئەو 115 ژنە:
بە نەجەف و کەربەلاکردنی سلێمانی، سەد هەنگاو بۆدواوە
پەیامێک بۆ رای گشتی
لە ٢٣ی مانگی دیسێمبەری ٢٠٢٠، سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار و کۆمەڵێک ژنی هاوحیزبی، سەردانی نەهرۆ کەسنەزانیان کرد و داوایان لێکرد کە گڵکۆی باوکی ببێتە شوێنی گەشتیاران و ساڵانە دە بۆ بیست ڕۆژ تەرخان بکرێت بۆ ڕەدووکەوتوانی تەریقەت بێنە سلێمانی، و ئەم شارە هاوشێوەی نەجەف و کەربەلای لێ بکرێت.
سەرۆکی ئەم دەستەیە پێشتر لە (ئەنجومەنی خانمان) بۆ ساڵانێکی زۆر پێگەی هەبوو، ئێستا کراوە بە سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، کە هەردوو ئەم پۆستانە بەهۆی حیزبیبوونیەوە پێی بەخشراوە. ئەوەش حاشاهەڵنەگرە کە ئەم خانمە ئەجێندای سیاسی حیزبەکەی دەباتە پێش، بەڵام بەبێ بیرکردنەوە لە دەرئەنجامە ترسناکەکانی ئەو ئەجێندایە بۆ دۆزی ژن و ئازادی و پرسی عەلمانیەت لە کوردستاندا. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە، کە چۆن ژنێک کە پێشتر لەسەر دۆزی ژن هەژمارکراو بوو، بەبێ هیچ لێکدانەوەیەک، پێشنیاری ئەم بە (بەکەربەلابوون) و (بەنەجەفبوونەی) شاری سلێمانی دەکات؟! دەکرێت پێمان بڵێت؛ نەجەف و کەربەلا لە ڕووی ئازادی تاک و ژنان و کرانەوەی کۆمەڵایەتی و کولتوریەوە لە چ ئاستێکدان، تاوەکو ئەو پێشنیاری لەجۆرە بۆ شاری سلێمانی بکات؟ کامەیە باشیەکانی مۆدێلی نەجەف و کەربەلا، وا دەپاڕێنەوە لە شێخێک لە سلێمانیدا زیندووی بکاتەوە؟ ئایا حیزبەکەی سیاسەتی گۆڕیوە لە ڕۆشنبیرییەوە بۆ تەریقەتخوازی و زەرگ لەخۆدان؟ کامە جیهانبینی جێندەری و کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژی، لە پشت ئەم پێشنیارەوە وەستاوە؟!
گومان لەوەدا نییە کەئەم بە نەجەف و کەربەلاکردنەی سلێمانی دەبێتە هۆکاری گەڕانەوەی کۆنەپارێزی و زاڵکردنی کەشی ئاینی بەسەر فەزای گشتی شاردا. لێرەوە لەقبوونی زیاتری پێگەی ژن و باڵادەستبوونی کولتوری خێڵ و ئاین بەسەر کۆی کۆمەڵگەدا پەرەدەسێنێت.
ئەمە یەکەم جار نییە، ژنانی حیزبی لەسەر حسابی دۆزی ژن، پێگە و پۆستی باڵا وەردەگرن و دواتریش هەرخۆیان دەبنەوە بەرهەمهێنەرەوەی کولتوری خێڵ و ڕاگرتنی پایەکانی پیاوسالاری. ئێمە ساڵانێکی زۆرە، شاهیدی بەشێکی زۆر لە ژنانی پەرلەمانتار، وەزیر و سەرۆک ڕێکخراو و دامەزراوەی حیزبی و ناحیزبین، کە بە پشتیوانی سەرکردە سیاسیەکان لەوێدا دادەمەزرێن، کە بە ئاشکرا زەرەر بە دۆزی ژن دەگەیەنەنن. یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ئەم ژنانە کە دادەنرێن لە شوێنەکاندا، بەپێی توانایی و لێهاتووی و دونیابینیان نییە، بەڵکو ملکەچیی تەواویانە بۆ حیزب و تەنانەت سەرکردە سیاسیەکانیان. هەربۆیەش قسە و ڕەفتاریان کارەساتبارە بۆ پرسی ژن بەتایبەتی و بۆ مەدەنیبوونی کۆی کۆمەڵگە بە گشتی. بۆ نموونە؛ لەم ماوەیەی پێشوو بڕیاری (قەدەغەکردنی منداڵ لەباربردن) لە پەرلەمانی کوردستاندا هەموارکرایەوە بەبێ ئەوەی یەک ژنی پەڕلەمانتار دژایەتی بکات و ڕای گشتی و ژنان بەتایبەتی، لەم کارەساتە ئاگادار بکەنەوە. ئەمە و چەندین بڕگە و بەندی تری یاسایی کە دژە ژنە لەو پەڕلەمانەدا بەسەر ئەم ژنانەی ناو پەرلەماندا تێپەڕیوە و بەهەند وەریان نەگرتووە و بۆیان گرنگ نەبووە. دواتریش دوای خانەنشین بوونیان تەنانەت بە دوو وشەش باسی دۆزی ژن ناکەن.
بەداخەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ئەم جۆرە ژنانە دەبنە بار بەسەر دۆزی ژنەوە، بەهەمان شێوەی پیاوانی سیاسی و هاوشانی ئەوان دۆزی ژنیان بە چەق بەستووی گەیاندووە. خەونی پلە و پایە و سامان کۆکردنەوە زاڵە بەسەر هەموو خەونێکی تریاندا. ئەمانە بێجگە لە موچەی گەورە و خانەنشینی و شوقە و سەیارە و ئیمتیازاتێکی زۆر لەسەر سامانی گشتی وڵات، لەولاشەوە بەردەوامن لە قایمکردنی پایەکانی نێرسالاری و کۆنەپارێزی و کولتوری خێڵەکی لە کوردستاندا.
ئێمە دەمێکە خۆمان لاداوە لە ڕەخنەی ڕاستەوخۆ و ناوهێنانیان، بەڵام لەگەڵ هەموو هەڵەیەکی ئەمانەدا کۆی دۆزی ژن دەکەوێتە بەر هێرشی خەڵک و هەموو ژنانی بوارەکە تاوانبار دەکرێن. ئێمە کەسانێکین هیچ بەرژەوەندیەکمان لەگەڵ ئەمانەدا نییە و بە گرنگی دەزانین ئەو ڕاستیە بخەینە ڕوو؛ کە ئەم جۆرە ژنانە و بەشێک لە ژنانی ڕێکخراوەکان و دام و دەزگاکان هۆکارن بۆ بە بنبەست گەیاندنی دۆزی ژن.
نەبوونی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوە و کاری هەرەوەزی و خۆبەخشانە، لەگەڵ نەبوونی دونیابینیەکی ژنانە و سەربەخۆ، وایکردووە ژنان زیاتر لە دۆزی ژن دووربکەونەوە و خەڵکیش بەیەک چاو سەیری هەموو ئەوانە بکەن کەلەم دۆزەدا کاردەکەن. لە کاتێکدا ژمارەیەکی کەم سوودمەندن و بوونە هۆی ناوزڕاندنی پرسی ژن و ڕێگر لەبەردەم دروستبوونی بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵ و سەربەخۆی ژناندا. بەشێک لەم ژنانە بە تێوەگلان لە سیاسەت و ئەجێندای حیزبی و بەشێکیش بەسەرقاڵ بوون بە پرۆگرام و فەندی ئیمپریالیستی، دۆزی ژنیان وێران کردووە.
کاتی ئەوە هاتووە دەنگ هەڵبڕین بەڕووی ئەو ژنانەی کە دەسەلاتخواز و بە هەڵپەن بۆ بەدەستهێنانی پلە و پۆستی حکومی و حیزبی و دامەزراوەیی، لەسەر حسابی دۆزی ژن و دواتریش لێدان لە خودی ئەم دۆزە لەبەر خاتری پێگەی خۆیان.
ئێمە چۆن دەوەستینەوە لە بەرامبەر بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی گشتی کوردستان، سەرکوت و نیپۆتیزم و نادادپەروەری لەلایەن پیاوە سیاسیەکانەوە، بەهەمان شێوەش بەرامبەر ئەو ژنانە دەوەستینەوە کە بە بەهانەی (کۆتای ژن و باڵانسی جێندەری و بەشداری سیاسی ژن) دەکرێنە دەمڕاست و لە ڕیزی پیاوانی گەندەڵ و خێڵەکیدا زەرەر بە دۆزی ژن دەگەیەنن.
کاتی ئەوە هاتووە خەڵکیش ئەو ڕاستیە بزانن، کە ئێمەی ژنان لەگەڵ ئەو جۆرە لە دەسەڵاتخوازی و هەلپەرستی ژناندا نین، بەڵکو خەبات بۆ ڕزگاری ژنان و بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەر و یەکسان دەبێت ئامانجی سەرەکی بێت، نەک پلە و پۆست بۆ چەند کەسێک.
ئیمزاکان:
1. هۆزان مەحمود: شارەزا لەبواری فێمینیزم و جێندەر-بەریتانیا
2. لەنجە عەبدوڵڵا محەمەد: چالاکوانی ژنان-کوردستان
3. هێرۆ خوسرەوی: توێژەری کۆمەڵایەتی-ئەڵمانیا
4. ژینۆ ڕەشید: چالاکوانی ژنان، ڕژاک- کوردستان
5. دوکتۆر شەونم یەحیا: دوکتۆرا لە فەلسەفی کۆمەڵناسی، زانکۆی سۆربۆرن پاریسی یەک. کوردستان
6. شارا تاهیر: نووسەر و دەرونناسی كۆمەڵایەتی-سوید
7. ئەڤین عەزیز: ڕەفتارناس و شارەزا لەبواری جێندەر-سوید
8. ڕێواس ئەحمەد بانیخێڵانی: مامۆستا و نوسەر. سوید
9. سۆزان شەهاب نوری: پەڕلەمانتاری پێشوو-کوردستان
10. خەندان جەزا: نوسەر و چالاکوان-نەرویج
11. د.بەیان ڕەسوڵ: پسپۆڕی دەروونی و چالاکوانی ژنان-کوردستان
12. سۆما خالید عبدالرحمن: ڕۆژنامەنوس و چالاکوان، سلێمانی- کوردستان
13. جوان عزەت: چالاکوانی مەدەنی-دهۆک، کوردستان
14. دڵسۆز حەمە: شاعیر ونوسەر- هۆڵەندا
15. ئاڤان سدیق: هونەرمەند-کوردستان
16. سۆما فەرهاد: ڕۆژنامەنوس- کوردستان
17. شادان ئەحمەد: نوسەر-فینلەندا
18. هێرۆ مەولودی: ڕۆژنامەنوس-کوردستان
19. د.شیلان یاسین: مامۆستای زانکۆ-کوردستان
20. شۆخان قادر: یاریدەدەری پزیشکی- نەمسا
21. نەورەس محەمەد: نووسەر-کوردستان
22. کوێستان فتوحی: چالاکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
23. ڕۆژگار مستەفا: هونەرمەند-کوردستان
24. ڕۆژین شەریفی: چالاکی سیاسی-ئەڵمانیا
25. هانا قادر: نوسەر فێمینیست-کەنەدا
26. ئاڤان فارس: ڕۆژنامەنوس-کوردستان
27. ئەژین عەبدولخالق عەبدوڵڵا: نوسەر و ڕۆماننوس-سوید
28. ناسک واحید: ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی-سلێمانی، کوردستان
29. ڕووناک شوانی: نوسەر و وەڕگێڕ-سوید
30. نارین ڕۆستەم: شاعیر-کوردستان
31. هێرۆ سەید کاکە: چالاکوانی سیاسی-کوردستان
32. ڕێزان ساڵح: شانۆکار و توێژەری بواری کولتوری-نەرویج-بەلجیکا
33. سنور ڕەحمان: ڕۆژنامەوان-کوردستان
34. ئاڤان ئەنوەر: هونەرمەند-ئوستوڕالیا
35. ساڤان عهبدولڕهحمان - توێژهر و وهرگێڕ-کوردستان
36. بەیان حەمە سەعید مەحمود: چیرۆکنوس و مامۆستای کوردی-کوردستان
37. ئیمان سالار وەسمان: فەرمانبەر-کوردستان
38. بەهار موستەفا: پەرستار-کوردستان
39. بەیان مستەفا عەبدولڕەحمان: کوردستان
40. پەخشان محەمەد: چالاکوانی سیاسی-کوردستان
41. پەیمان ئەحمەد تاهیر: مامۆستا-کوردستان
42. پەیمان حەمەلاو قادر: خوێندکاری زانکۆ-کوردستان
43. تاڤگە مستەفا: چالاکوانی ژنان-کوردستان
44. تریفە محمەد ڕەشید: ئەڵمانیا
45. تەرزە مطلب محموود: مامۆستا-کوردستان
46. چیمەن عمر عارف: فەرمانبەر-کوردستان
47. خەرامان عوسمان سابیر: چالاکوان-کوردستان
48. دڵسۆز شەفیق خەڵەف: چالاکوانی ژنان-کوردستان
49. دڵکەش ساڵح کەریم: شانۆکار، ئامادەیی بازرگانی سلێمانی-کوردستان
50. دڵنیا محێدین سەلیم: چاودێری منداڵان لە قوتابخانەی سەرەتایی-ئەڵمانیا
51. دونیا ئیسماعیل: هونەرمەند-کەنەدا
52. زریان عەلی: ڕەخنەگری ئاینی-سویسرا
53. ڕوخۆش ئەحمەد عەبدولڕەحمان: کوردستان
54. ڕوخۆش ئەحمەد عەبدوڵلا: خوێندکار-کوردستان
55. ڕوناک ئەحمەد: چالاکی ژنان، کۆلن-ئەڵمانیا
56. ڕوناک حەمەڕەشید مەعروف: چالاکوانی ژنان-کوردستان
57. ڕۆژان صدیق: مامۆستا-سلێمانی، کوردستان
58. ڕێناس حسن بابەکر: ڕاوێژکار، کورستان
59. ژاڵە حسن حەمەخان: نوسەر-کوردستان
60. سازان عوسمان بەکر: چالاکوان-کوردستان
61. ستارە عارف: ڕۆژنامەنوس-کوردستان
62. سروشت چالاک: کوردستان
63. سنوور ساڵح: مامۆستا-کوردستان
64. سەمیرە فەتحوڵلا: نێرس-نەرویج
65. سولماس دوروودی: چالاکی ژنان، سوید
66. شانیا عەبدوڵڵا: خوێندکار-کوردستان
67. شلێر باپیری: چالاکوانی ژنان-کوردستان
68. شەنگ ڕەحیم: ڕۆژنامەنوس و ڕێکخەری ناوخۆی پڕۆژەی ژنان-کەنەدا
69. شەهلا محمد احمد: چالاکوانی ژنان-ڕژاک-کوردستان
70. شەهلا نەجمەدین - کەنەدا
71. شەهلا یارحسێنی: چالاکوانی ژنان و کارمەندی باخچەی منداڵان-نەرویژ
72. شەیدا مەعروف محمود: چالاکی ژنان-کوردستان
73. شیرین عبدالواحد فتاح: چالاکوانی ژنان-کوردستان
74. شیرین عبداڵڵە: ڤانکۆڤەر-کەنەدا
75. شێنێ ڕەفیق: خوێندکار-کوردستان
76. شێنێ محەمەد: ڕۆژنامەنوس-کوردستان
77. فریشتە عومەر مستەفا: کۆلن-ئەڵمانیا
78. فەریبا محەمەدی: چالاکی سیاسی-ئەڵمانیا
79. کاژین ئیبراهیم فارس: قوتابی-کوردستان
80. کانی کەمال: هونەرمەند-بەریتانیا
81. کەژاڵ مستەفا عەبدوڵا: ژمێریار-کوردستان
82. ماریا کارگەر: رۆژنامەنوس و چالاکوانی سیاسی و مافەکانی ژنان-ئەڵمانیا
83. میهرەبان عەلی حسێن: کارمەندی تەندروستی، کوردستان.
84. نازەنین ڕەشید: مامۆستا-بەریتانیا
85. نازەنین مەحمود: میدیاکار-سوید
86. ناسک حسێن: شاعیر-کەنەدا
87. ناسک عوسمان محەمەد: فەرمانبەر-سلێمانی -کوردستان
88. نەشمیل احمد عەلی: فەرمانبەر-کوردستان
89. نەهیە خۆشکەلام: چالاکی ژنان-ئەڵمانیا
90. هاژە هیوا: کۆلن-ئەڵمانیا
91. لاوێن ئەمانی: خوێندکاری زانکۆ
92. هەدیە ئەحمەد: ئەلمانیا
93. دیمەن سۆهرابی: نووسەر و خوێندکار-ئەڵمانیا
94. هەنار مەحموود مستەفا: مامۆستا-کوردستان
95. كەژاڵ حەمە: مامۆستا- ئەڵمانیا
96. چرا ئازاد: خوێندکاری زانکۆ لە زانستی کۆمەڵاییەتی - بەریتانیا
97. ئەڤین هادی: خوێندکار-ئەڵمانیا
98. ئەڤین عەبدولهادی محمد: مامۆستا-کوردستان
99. کەژاڵ عەبدولقادر: پڕۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە-کوردستان
100. ڕوناک حەمەڕەشید مەعروف: چالاکی ژنان-کوردستان
101. جوانە عەبدولباقی: چالاکی ژنان-کوردستان
102. خەڵات سلمان عبدلباقی: مامۆستا-کوردستان
103. سروە مەهدی: مامۆستا-کوردستان
104. سارا حەمە ساڵح مصطفى: دەرچوی كۆلێژی هونەر-کوردستان
105. تریفە ئەمین: چالاکوان-ئەڵمانیا
106. دیانا ئەمیر: مامۆستا-کوردستان
107. ڕازاو سەعید: ئوستورالیا
108. ئەسما ڕەفیق عەبدوڵڵا: کوردستان
109. پاوان لقمان ادریس: کوردستان
110. ڤیان کەریم: سوید.
111. شیرین ئەحمەد: سوید
112. هاوژین ڕەشید: بەریتانیا
113. فاتیمە سدیق عەبدوڵلا: کوردستان
114. نەجیبە محەمەد ئەمین: کوردستان
115. سازگار سعداللە محمد: مامۆستای سەرەتایی-کوردستان