عیراقی

حکومەتی عیراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی عیراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی پەرلەمانی بۆ گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق رایدەگەیەنێت بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق پشکی هەرێمی کوردستان 800 ملیار دینارە.

محەممەد شیاع سودانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی بۆ گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی بە پرۆژە یاسای قەرز راگەیاندووە".

سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی یاساکان بێت و داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی حکومەتی عیراقی بکات، داهاتێکی زیاتر لە ئەوەی کە ئێستا هەیەتی وەریدەگرێت کە بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق پشکی هەرێمی کوردستان 800 ملیار دینارە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال