کوردستانی

روونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرجەم فەرمانگەکان کرد لیستی مووچەی مانگی 11 و 12ی 2020 ئامادە بکەن، بەشیک لە فەرمانبەران وا تێگەیشتوون مووچە دابەش دەکرێت، بەڵام ئامادەکردنی ئەو لیستانە تەنیا بە مەبەستی رێکخستنەوەی داهاتی وەزارەتەکەیە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامادەکردنی لیستی مووچە بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە نییە، بەڵکو تەنیا بۆ رێکخستنەوەی حساباتی وەزارەتی داریی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2020ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی لێبڕینی لە 21% کۆتایی هاتووە، فەرمانبەران لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەیەکی دیکەدان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە دیارینەکراوە و دیاریش نییە کەی مووچە دابەش دەکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan