کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان بە هەڵواسراوی لە بینایەکی تەواو نەکراودا دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان بە هەڵواسراوی لەناو بینایەکی تەواو نەکراو لە گەڕەکی قولـلەی شاری رانیە دۆزرایەوە، دوای گەیاندنی بە پزیشکی دادوەری رانیە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2020 تەرمی گەنجێک بە ناوی (ە، ت، س) لە رەگەزی نێر و لەدایکبووی ساڵی 2001 کە پیشەی خوێندکارە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی شاری رانیەیە گەیەندرایە پزیشکی دادوەری رانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە بە ناوی (ە، ت، س) لە رەگەزی نێرو و لەدایکبووی ساڵی 2001 کە پیشەی خوێندکارە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی شاری رانیەیە، تەرمەکەی لەناو بینایەکی تەواو نەکراو لە گەڕەکی قولـلە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە پاشان گەیەندرایە پزیشکی دادوەری رانیە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی پاشان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی زیاتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتی "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە".
س.س