کوردستانی

دەروازە سنوورییەکان بەڕووی گەشتیاراندا بە داخراوی دەمێننەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەروازە سنوورییەکان بەڕووی گەشتیاراندا بە داخراوی دەمێننەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

بەرپرسی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت هەر لە سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ کاتێک بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان هاتوچۆی بازرگانانی نەگرتووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد دەروازە سنوورییەکان بەڕووی گەشتیاراندا بە داخراوی دەمێنێتەوە.

لیوا مەریوان عومەر، بەرپرسی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر لە سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ کاتێک بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان هاتوچۆی بازرگانانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو تەنیا هاتوچۆی گەشتیاران راگیراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی بەیاننامەی ژمارە 57ی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان داخستنی ئەمجارەی دەروازە سنوورییەکان بەڕووی گەشتیاراندا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو 15ی کانونی دووەمی 2021 دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan