کوردستانی
لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ بڕیار درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە شەوی سەری ساڵدا هەر کافتریا و شوێنێکی گەشتیاری لایڤ میوزیکی هەبێت لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە دادەخرێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو شوێنە بە 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
لە راگەیەندراوێکدا لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "لە شەوی سەری ساڵی نوێی (2021) هەر کافتریا و شوێنێکی گەشتیاری لایڤ میوزیکی هەبێت لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانییەوە دادەخرێت و سزای 10 ملیۆن دینار دەدرێت, هەروەها شوێنەکەی بۆ ماوەی یەک مانگ دادەخرێت".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە و بۆ خۆپارێزییە و رێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
س.س