عیراقی

قائانی بۆ میلیشیا شیعەكان: ئامادەبن بۆ هێرشكردنە سەر ئەمەریكییەكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


قائانی بۆ میلیشیا شیعەكان: ئامادەبن بۆ هێرشكردنە سەر ئەمەریكییەكان
مەودا میدیا-

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران داوای لە میلیشیا شیعەكانی لایەنگری وڵاتەكەی كردووە خۆیان ئامادە بكەن و لەكاتێكدا ئەگەر ئەمەریكییەكان هێرشیانكردە سەر ئێران، ئەوانیش هێرشبكەنە سەر بەرژەوەندییەكانیان لە عیراق. 

بەپێی ماڵپەڕی ئەلحوڕەی، هەفتەی رابردوو ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداری ئێران بە نهێنی سەردانی عیراقی كردووە و لەگەڵ سەركردەی چوار لە میلیشیا شیعەكانی نزیك لە وڵاتەكەی كردووە و داوای لێكردوون "خۆتان ئامادە بكەن بۆ هێرشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لەكاتێكدا ئەگەر ئەمەریكا هێرشیكردە سەر ئێران".

بەپێی ماڵپەڕی ئەلحوڕە، قائانی كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەك لە قەیس خەزعەلی، سەركردەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شبل زەیدی، ئەمینداری گشتی كەتائیبی ئیمام عەلی، ئەحمەد ئەلحەمیداوی، سەركردەی كەتائیبی حزبوڵڵا، ئەكردەم كەعبی، سەركردەی میلیشیای نوجەبا كردووە كە هەموویان لە لیستی تیرۆری ئەمەریكادان.

سەرچاوەیەكی سیاسی لەناو دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە "پێنج رۆژ زیاترە زۆربەی بارەگاكانی ئەو چوارە هێزە چۆڵكراون لە ترسی هێرشی ئاسمانیی هێزەكانی ئەمەریكا".

لەلایەكی دیكەوە زانیارییەكان ئەوە دەردەخەن "ئێران ترسی لە هێرشی كوتوپڕی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا هەیە بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی لە ناوخۆی وڵاتەكەی"، ئاماژە بەوەش دەكرێت "ئەگەری هێرشی توند بۆ سەر میلیشیا شیعەكانی نزیك ئێران  لە عیراق هەیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان