عیراقی
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق دادگایی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق داوا دەکات كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیری به‌رگریی پێشووتری عیراق، ھه‌ڵگبرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ك له‌گه‌ڵیدا ته‌واو بكرێت.
خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگریی پێشووتری عیراق له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستای عیراق بە هۆی ئەوەی له تشرینی دووه‌می 2014دا ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر 40 تۆنی چه‌كی سووك و مامناوه‌ندا گرتبوو كه له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كدا دابوون و له كۆماری چیك-ه‌وه رهوانهكرابوون کە ئەو کات خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگریی بوو.
دوای ئه‌وه‌ی، تیمه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه به ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقیان راگه‌یاندبوو، ده‌یانه‌وێت فڕۆكه‌یه‌كیان كه جگه‌ره‌ی ھه‌ڵگرتووه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا بنشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی پڕبكات، به‌ڵام دوای پشكنینی ده‌ركه‌وت، فڕۆكه‌كه چه‌كی سووك و مامناوه‌ندی ھه‌ڵگرتووه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق لە ئێستادا داوای له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندامی خولی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیری به‌رگریی پێشووتری عیراق، خالید عوبێدی ھه‌ڵگبرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له‌گه‌ڵدا ته‌واو بكرێت.
ک. ر