عیراقی

حەلبووسی مەرجی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عیراق هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەلبووسی مەرجی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عیراق هەیە
مەودا میدیا-

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، سەرۆكی ئەنجومەنەكەیان وتوویەتی  بە مەرج رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 وەردەگرن بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێوەیەكی باش هەڵبسەنگێنرێت و پەسند بكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "لە كۆبوونەوەی پێشووی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسییەكاندا پێی وتوون بەو مەرجە رەشنووسی پرۆژەی یاسای بودجەی 2021 وەردەگرن كە پێشتر  سەركردەی لایەنە سیاسییەكان لەسەری بسازێن".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو هەنگاوە جدی و عەقڵانییە، چونكە كۆتایی بە جیاوازی و ململانێكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران دەهێنێت و دەشبێتە هۆی زوو تێپەڕاندن و پەسندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسی لەوەشكرد "تاكو ئێستا رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق نەگەیشتووەتە لیژنەی دارایی و چاوەڕوانین هەرچی زووە بگاتە دەستمان".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان