کوردستانی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە زۆرترین بودجە بۆ شاری سلێمانی خەرج دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بارەی کار و پرۆژەكانیانەوە رایگەیاند لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان لە بوارەكانی رێگەوبان و نیشتەجێبوون و بوارەكانی دیكە لە ھەرێمی كوردستان 904 پرۆژە ئەنجام دراون.
مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی پارتی باسی لەوە کردووە "لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمدا، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێم یەكێكە لە وەزارەتە خزمەتگوزارەكانی حكومەت، ئەركی سەرەكی، بەجێگەیاندن و بەھێزكردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییە لە بوارەكانی، دروستكردنی رێگەوبان و پردەكان و چاككردنەوەی رێگەوبان و كۆنتڕۆڵكردنی بار بۆ پاراستنی رێگاوبانەكان لە تێكچوون و دابینكردنی یەكەی نیشتەجێكردن بۆ خەڵكی كەمدەرامەت و بیناسازیی گشتی و پاراستنی كوالیتی كەرەستەی بیناسازی لە رێگەی تاقیگەكانی بیناسازییەوە".
باس لەوەش دەکات "لە ساڵی رابردوودا بڕی 42 ملیار دینار بۆ چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی رێگەی نێوان شارەكان تەرخان كرا و زیاتر لە 70 پرۆژەی چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی رێگەوبانەكان تەواوكران و پرۆژەكان بەسەر پارێزگاكان و ئیدارەكانی ھەرێمی كوردستاندا دابەشكران بەپێی پێداویستی و گرنگیی رێگەوبانەكان، كە زۆربەیان رێگەوبانی سەرەكی نێوان شارەكانن، بە جۆرێك ھەولێر زیاتر لە 11 ملیاری بۆ تەرخانكراوە، سلێمانی زیاتر لە 13 ملیار دینار و، دھۆك زیاتر لە 10 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە".
روونیشی دەکاتەوە "ژمارەی ئەو پرۆژانەی لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان ئەنجامدراون و تەواوكراون، چ لە بواری رێگەوبان چ لە بواری یەكەی نیشتەجێبوون و بوارەكانی تر پەیوەست بە وەزارەت 282 پرۆژەن".