کوردستانی

بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەبەردەم چوار ئەگەری پەرلەمانی عیراقدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەبەردەم چوار ئەگەری پەرلەمانی عیراقدا
مەودا میدیا-

بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبەردەم چوار ئەگەردایە و بەپێی قسەی ئەندامێكی ئەنجومەنەكە، گیروگرفتی زۆری دێتە پێش.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "چوار ئەگەر لەبەردەم بەشی هەرێمی كوردستان لەنێو بودجەی گشتیی عیراق هەیە بەم شێوەیە، یەكەمیان دەنگدانە لەسەری وەكو ئەوەی هەولێر و بەغدا لەسەری رێككەوتوون، دووەمیان هەمواركردنەوەی هەندێك بڕگەی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكردنی دیكەیە لەسەری".

ئاماژەی بەوەشكرد "سێیەمیان بریتییە لە لابردنی مادەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و دانانی مادەی دیكە لە جێگەی، چوارەمیان كوتلە كوردستانییەكان بایكۆت بكەن و دەنگ نەدەن لەسەر پرۆژە یاسای بودجە".

جەمال كۆچەر روونیكردەوە "ئەگەر پێش گفتوگۆكردرن لەسەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لایەنە سیاسییەكان بتوانن لەسەر پرۆژە یاسای بودجە رێكبكەون، ئەوا كارێكی باشە و بەزوویی دەتوانرێت پەسند بكرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan