کوردستانی

قسەی حکومەت و پەرلەمان، مووچەی مانگی 11 یان 1ـی 2021 دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


قسەی حکومەت و پەرلەمان،  مووچەی مانگی 11 یان  1ـی 2021 دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

 وەزارەتی دارایی ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت دەکات کە لیستی مووچە بۆ مانگی 11 و 12ی 2020 و 1ی 2021 ئامادە بکەن دواتر وەزارەتی دارایی وتی "ئامادەکردنی ئەو لیستانە پەیوەندی بە دابەشکردنی مووچەوە نییە، بەڵکو بۆ رێکخستنی حیساباتی وەزارەتەکانە'.

د. شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "لیستی مووچە بۆ مانگی 11 و 12ی 2020 پەیوەندی بە رێکخستنی حیساباتی وەزارەتەکانە هەیە ئەی لیستی 1ی 2021 پەیوەندی بە چییەوە هەیە کەس سەر لەم حیساباتە دەرناکات" وتیشی " کەس نازانێت حکومەت مووچەی مانگی 11 یان مانگی 1ی 2021 دابەش دەکات کەس جورئەتی ئەوە ناکات قسە بکات".

لەلەیەکی دیکەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت "لە کاتی دابەشکردنی مووچە، وەزارەت بە فەرمی لیستی مووچە و میکانیزمی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە". بەڵام لە قسەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا ئاماژە بەوە نەکراوە مووچەی مانگی 11ی 2020 یان 1ی 2021 دابەشدەکرێت.
 
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan