کوردستانی
لە بارەی سلێمان هەڵشۆییەوە داوایەک ئاراستەی سێی سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د. ئیبراهیم سهنگهسهری، پسپۆڕی فیقهی ئیسلامی نامەیەک لە بارەی سلێمان هەڵشۆییەوە بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە داوا لە پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێم و داواکاری گشتی دەکات و دەڵێت "حکومەت و داواکاری گشتی دادگایەکی تایبەت و خێرا لە دادوەری زیرەک و ورد و بەجورئەت بەو کەیسە پێک بهێنن، و چارەسەری پارەکان بۆ خەڵکی ئاشکرا بکەن" ئەو پسپۆڕەی فیقهی ئیسلامی دەشڵێت "چۆن ئەو بازرگانە بەگووژمەی زیاتر لە (هەزار دەفتەر دۆلار) مامەڵە بکات، کەس لێی نەپرسێتەوە".
دەقی نامەکەی د. ئیبراهیم سهنگهسهری، پسپۆڕی فیقهی ئیسلامی
داوایەک سەبارەت بە مامەڵەکەی پشدەر
بەڕێزان لە سەرۆکایەتیەکانی:
پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، داواکاری گشتی.
سڵاوو رێز.
بەهۆی مامەڵەکەی پشدەر، ناسراو بە مامەڵەی (سلێمان هەڵشۆیی) هەزاران دەفتەر دۆلار بزرە، بەهۆیەوە هەزاران خێزان زەرەرمەند بوون.
راستە یەکدەنگین لەسەر گلەیی لەو کەسانەی سامانیان خستۆتە دەستی ئەو بازرگانە، بەڵام ئەوەندە بەس نییە، چونکە ئەو مامەڵە لێکەوتەی خراپ دێنێتە ئارا، لە بوارەکانی دارایی و سامان، خێزانی، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.
بۆ نموونە:
1- زۆر لە پیاوان ئاڵتوونی هاوسەرانیان فرۆشتووە، خستویانەتە ناو ئەو مامەڵە حەرام و بێبنەمایە، لە ئەگەری بەفیڕۆچوونی ئەوپارانە ئەگەر زۆرە کێشەی خێزانی دروست بن.
2- زۆر لەو ئۆتۆمبێلانەی سلێمان هەڵشۆیی و داروودەستەکەی فرۆشتوویانن بەناو نەکراون، ئێستا کە خاوەنی یەکەمی ئۆتۆمبێلەکە پارەکانیان رۆیشتووە، ئامادەنین بەناوی کڕیارەکانیان بکەن.
3- ئەو بازرگانە بە راگەیاندنی مایەپووچبوونی سەدان خانەوادەی مایەپووچبوون.
بۆیە پێشنیاز و داوا دەکەم ئەو کەیسە، وەک کەیسێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێ، بەڵکو ئەم چەند هەنگاوانە بگرێنە بەر:
یەکەم: حکومەت و داواکاری گشتی دادگایەکی تایبەت و خێرا لە دادوەری زیرەک و ورد و بەجورئەت بەو کەیسە پێک بهێنن، و چارەسەری پارەکان بۆ خەڵکی ئاشکرا بکەن، و بەهاوکاری زانایانی ئایینی ناوچەکە و کەسە کۆمەڵایەتییە کاراکان لەسەر رێککەوتنێک یەکدەنگ بن.
دووەم: ئەگەر بازرگانێک کۆمپانیایەک یان فرۆشگایەکی سادە بە گووژمەی یەک دوو دەفتەر دانێ، رووبەڕووی چەندان رۆتینی ئیداری دەبێتەوە، بەڵام چۆن ئەو بازرگانە بەگووژمەی زیاتر لە (هەزار دەفتەر دۆلار) مامەڵە بکات، کەس لێی نەپرسێتەوە، لەکاتێک چەندین شوێن لەبانوەقەل لەسەنگەسەر ببوون بە پێشانگای ئۆتۆمبێلی ئەو مامەڵە.
سێیەم: ماوە ماوە ئەو جۆرە بازرگانانە باخەڵی خەڵکێکی زۆر بەتاڵ دەکەن، بۆیە پێویستە پەرلەمان بەدواداچوون بکا، ئەگەر یاسا بۆ رێگرتن لەو کەسانە مادەکی یاسایی نییە رێیان لێبگرێت، ئەوا پێویستە یاسایی تایبەت بەو مامەڵانە دانێن.
لەگەڵ رێزمان.