کوردستانی
کاتی کردنەوەی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بریکاری وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری داوە بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانە لە رێکەوتی 10ی کانونی دووەمی 2021.
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری داوە بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانە لە رێکەوتی 10ی کانونی دووەمی 2021، هەروەها سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن دەوام دەکەن ئەگەر دۆخی کۆرۆنا هەڵنەکشا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر دۆخی کۆرۆنا خراپتربێت ئەوکاتە دەوامی قوتابخانەکان دەکەین بە شێوەی نۆرە دەبێت و دەیکەین بە دوو بەشەوە، هەروەها پێش 10ی کانونی دووەمی 2021 ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی خۆی پێشکەش دەکات، ئەو کاتەش ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە و راپۆرتی تەندروستی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت و بڕیار لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە دەدرێت بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان".
س.س