کوردستانی

کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان کوردستانیان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمان کوردستانیان کرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی کرد لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان،  ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووش رایدەگەیەنێت سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی دانیشتنەکەی گۆڕیوە.

سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بڕیارماندا بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەکانی یاسای و سامانە سروشتییەکان و دارایی پەرلەمانی کوردستان بکەین لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری بایکۆتکردنی ئێمە بۆ ئەوە دەگڕێتەوە پێشتر ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان داوامان کرد کە کۆبوونەوەیەکی کراوە بکرێت لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی دانیشتنەکەی گۆڕی، هەروەها ئێمە داوامانکرد پێش چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، بەڵام دوای هاتنەوەیان لە بەغدا هاتنە پەرلەمان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan