کوردستانی

ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی منداڵەکانی لە سێدارە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی منداڵەکانی لە سێدارە درا
مەودا میدیا-

ژنێکی خەڵکی شاری قوروە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، دوێنێ یەکشەممە سزاکەی لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2020 سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی قوروە بە ناوی "زەینەب خودامورادی" 42 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنه جێبەجێ کراوە.

زینەب، کۆتایی مانگی ئەیلول بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزا سێدارە رەوانەی ژووری تاکە کەسیی بەندیخانەی شاری سنە کرابوو، بەڵام مۆڵەتیان پێدابوو کە بڕی 700 ملیۆن تمەن دابین بکات هەتا لەسێدارەی نەدەن.

جێگای ئاماژەیە زەینەب خودامورادی رۆژی دووشەممە 1ی ئابی 2020 بە تۆمەتی کوشتنی کۆرپە 12 rۆژەکەی خۆی بە ناوی "محەمەد جەواد" و کچە تەمەن 7 ساڵانەکەی هاوژینەکەی بە ناوی "حەدیس" دەستگیرکرا، دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.

سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە "زەینەب کاتێک دووگیان بووە و ئەو ماوەیەش کە لە نەخۆشخانە بووە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بەرەوڕووی کەمتەرخەمی بووەتەوە و ئیزنی نەداوە کە ئەندامانی بنەماڵەکەی سەردانی بکەن، بۆیە زەینەب لەکاتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە دۆخی دەروونی ناجێگیر بووە و تووشی خەمۆکی بووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب