کوردستانی
پۆلیسی دهۆک: ئەمساڵ بە رێژەیەکی بەرچاو تاوان کەمیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایدەگەیێنێت 325 کەیسی سواڵکردن و 108 کەیسی قومارکردن تۆمارکراون لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردنیش بە مادە هۆشبەرەکان 47 تۆمەتبار دەستگیرکراون، ئاماژەی بەوەشکرد ئەمساڵ بەشێوەیەکی گشتی تاوان لە سنووری پارێزگای دهۆک بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2020 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری کار و چالاکییەکان و ئاماری تاوان و رووداوەکانی ساڵی 2020ی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی راگەیاند "لە ماوەی ئەمساڵەدا لە سنووری پارێزگای دهۆک 30 تاوانی کوشتن ئەنجامدراون، 25یان پیاو بوون، هەروەها 26 حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان و 15 حاڵەتی خۆکوشتنی ژنیش تۆمارکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد "325 کەیسی سواڵکردن و 108 کەیسی قومارکردن تۆمارکراون، لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردنیش بە مادە هۆشبەرەکان 47 تۆمەتبار دەستگیرکراون".
هێمن سلێمان وتی "لە ساڵی 2020دا 594 تاوانی دزیکردن ئەنجامدراون، تاوانی هەڕەشەکردن بەپێی بەندەکانی (30، 31 و 32) 477 تاوان ئەنجامدراون، تاوانی فێڵکردنیش بەپێی مادەکانی (456 و 457) 1714 تاوان بوون. خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش 536 کەس سکاڵایان تۆمارکردووە، زۆربەی ئەو تاوانبارانەش دەستگیرکراون کە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە، لەسەر شەڕکردنیش بەپێی بەندەکانی (412 و 413) 839 سکاڵا تۆمارکراون، 83 دۆسیەی ساختەکاری هەبوون، 69 کەسیش لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکراون".

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک وتیشی "تەنیا لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوان 556 تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە 267 کەسیان لەسەر کەیسی دزیکردن بوون".
لە کۆتایشدا هێمن سلێمان باسی لەوەکرد "بەراورد بە ساڵی 2019 ئەمساڵ بەشێوەیەکی گشتی تاوان لە سنووری پارێزگای دهۆک بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، 91%ی ئەو کەیس و سکاڵایانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک تۆمارکراون کۆتاییان پێهێنراوە".
س.س
س.س