کوردستانی

ئەمڕۆ و سبەی مووچەی توێژێک دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ و سبەی مووچەی توێژێک دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر ئاگادارای سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکاتەوە کە سبەینێ سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەولێر رایگەیاند "بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکان ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبەی سێشەممە لە کاتژمێر9 تا 2ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی کرێی وانەبێژی مانگی  ئایاری ئەمساڵ".

هەروەها، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور ئاگاداری، مامۆستایانی وانەبێژی کردەوە ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی باخچەی مەستان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی ئایار.

س.س
Qaiwan
Qaiwan