کوردستانی
لە سلێمانی وێستگەیەکی کارەبا بەگەڕخرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دواى ئەوەی مانگى رابردوو محه‌ویله‌یه‌كى 63 ئێم ڤى ئه‌ى وێستگه‌ى گۆڕینى كاره‌باى سلێمانى به‌هۆى هه‌وره بروسكه سووتا، ئه‌مڕۆ محه‌ویله‌كه به‌گه‌ڕخرایه‌وه و پێدانى كاره‌با وێستگه‌كه ئاسایی بووەوە.
دواى ئەوەی مانگى رابردوو محه‌ویله‌یه‌كى 63 ئێم ڤى ئه‌ى وێستگه‌ى گۆڕینى كاره‌باى سلێمانى به‌هۆى هه‌وره بروسكه سووتا، ئه‌مڕۆ محه‌ویله‌كه به‌گه‌ڕخرایه‌وه و پێدانى كاره‌با وێستگه‌كه ئاسایی بووەوە.
پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/12/2020 ئەندازیار سالار حسام ا‌لدین، بەڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى سه‌ردانى وێستگه‌ى گۆڕینى كاره‌باى سلێمانى باشوورى سلێمانى كرد، به‌مه‌به‌ستى به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى ئه‌و محاویله‌یه‌ى له شوێنى ئه‌و محاویله‌یه كه مانگى رابردوو به‌هۆى هه‌وره بروسكه سووتا.
مانگى رابردوو به‌هۆى هه‌وره بروسكه محه‌ویله‌یه‌كى گه‌وره‌ى 63 ئێم چى ئه‌ى وێستگه سووتا و به‌هۆى ئەوەوە نه‌ده‌توانرا به‌رنامه‌ى كاره‌باى ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه‌ى له‌و وێستگه‌یه‌وە كاره‌بایان وه‌رده‌گرت جێبه‌جێ بكرێت، له ئێستا محاویله‌یه‌كى نوێ له شوێنى محه‌ویله سوتاوه‌كه دانراوه‌و به‌گه‌ڕخراوه‌ته‌وه، به‌رنامه‌ى فیده‌ره‌كانى وێستگه ئاسایی بووه‌ته‌وه.
س.س