کوردستانی

کارەبای سلێمانی: ھەر ھاوبەشێکی کارەبا بڕی 40 ئەمپێر کارەبای پێ دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای سلێمانی: ھەر ھاوبەشێکی کارەبا بڕی 40 ئەمپێر کارەبای پێ دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی روونی دەکاتەوە  65% گەڕەکەکانی شاری سلێمانی پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ دانراوە ئاماژەی بەوەش کردووە بڕیارە لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا سەرجەم گەڕەکەکانی دیکەی شاری سلێمانی پێوەرەکەیان بۆ دابنرێت. 

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای وت "ھەر ھاوبەشێکی پێوەری زیرەکی کارەبا بڕی 40 ئەمپێر کارەبای پێ دەدرێت" وتیشی "نزیکەی ساڵێکە پرۆسەی دانانی پێوەری زیرەک لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردوە و تائێستا لە بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکان دیکەی سلێمانی پێوەر بۆ ھاوبەشەکانی کارەبا دانراوە".

 باس لەوەش دەکات "پێوەری  زیرەکی کارەبا سیستمی دابەشکردنی کارەبا لە کوردستان رێکدەخاتەوە و رێگری تەواو دەکات لە بەرھەدەردانی کارەبا". ئاماژەی بەوەش کردووە "لە 65% گەڕەکەکانی شاری سلێمانی پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ دانراوە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan