عیراقی
لە سێ پارێزگای عیراق کرایە پشووی فەرمی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەوداپرێس-
دوای ئەوەی شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف کونسڵخانەی ئێرانیان لە نەجەف سوتاند قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە راگەیەندرا، هەروەها لە سێ پارێزگای عیراق کرایە پشووی فەرمی.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد و رایگەیاندووە "ئەوانەی ئەم کارەیان ئەنجام داوە دەیانەوێت زیان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عیراق و ئێران بگەیەنن".
هاوکات لە هەرسێ پارێزگای زیقار و دیوانیە و نەجەف کرایە پشووی فەرمی بەهۆی ئەوەی رێگەی بەشێک لە فەرمانگە و قوتابخانەکان داخراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە چەندین شاری دیکەی ناوەڕاست و باشوری عیراق بەردەوامە.