کوردستانی

یەکەم توێژینەوە لەبارەی ململانێی ئەمدواییەی پارتی و پەکەکە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم توێژینەوە لەبارەی ململانێی ئەمدواییەی پارتی و پەکەکە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

توێژینەوەیەکی نوێ بە ناونیشانی "رووماڵی میدیای کوردی بۆ ململانێی نێوان پارتی و پەکەکە" بڵاوکرایەوە کە لە نووسینی (بەڵێن عزەت میکە)یە و لەلایەن ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوكردنەوە، چاپکراوە.

لە توێژینەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ رۆڵ و ئاستی رووماڵی میدیا کوردییەکان کراوە لەکاتی ململانێ و پێکدادانەکانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان.

توێژینەوەکە چەند میدیایەکی کووردی بە نموونە وەرگرتووە و هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆکی بۆ بابەتە رۆژنامەوانییەکانیان کردووە و بەراوردی کردوون.

جێگەی ئاماژەیە ئەمە یەکەم توێژینەوەی زانستیی تایبەتمەندە لە بواری میدیادا، کە لەبارەی ململانێکانی ئەمدواییەی نێوان پارتی و پەکەکە ئەنجامداوە.

Qaiwan
Qaiwan