کوردستانی
جێگری تەندوستیی سلێمانی: بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە فەتوای مەلا دەچن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لایڤ میوزیك قەدەغە دەكات، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاری لە سنوورەكان ئاسایی دەكاتەوە، لە فەتوای مەلا دەچێت نەوەك بڕیاری خۆپارێزی.
دكتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە لاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دەڵێت "وەزارەتی ناوخۆ هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزەكان ئاسایی دەكاتەوە، بەڵام لە ناوخۆ لایڤ میوزیك قەدەغە دەكات، لەهەمان كاتدا دانیشتن و كۆمەڵ بەستن ئاسایین ئەگەر میوزیكی تێدا نەبێت".
دەشڵێت "جگە لەوەش تا شەوی سەری ساڵ لایڤ میوزیك بەردەوامە و شەوی سەری ساڵ قەدەغەیە، جاخۆی ئەوە لە فەتوای مەلا دەچێت، نەك لە بڕیاری خۆپارێزی".
باس لەوەش دەکات "ئەمە یانی چی هەموو شتێك ئاسایی بێت بەس میوزیك نەبێت، دڵنیام ئەو كۆمەڵ بەستنە هەر روودەدات جا خۆپارێزی لە كوێی ئەم فەوزایەدایە".
ک. ر