کوردستانی

لەبارەی بەشدارینەکردنی سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بەشدارینەکردنی سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

ئەمڕۆ  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل بەغدا چووە پەرلەمانی كوردستان لەگەل سەرۆکایەتیی پەرلەمان و بەشێک لە فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، شاندی دانوستانكاری حكومەت لەلایەن هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمان یپێشوازییان لێکرا.

مەودا میدیا بۆ زانینی هۆکاری بەشدارینەکردنی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیوەندی کرد بە هەریەک لە پەرلەمانتارانی سێ فراکسیۆنی بەشداری دانیشتنەکە ئەوانیش سەرکۆ ئازاد، لە فراکسیۆنی یەکێتی و جەلال محەمەد، لە فراکسیۆنی گۆڕان و لیزا فەلەکەدین کاکەیی، لە فراکسیۆنی پارتی هیچیان زانیاری نەدا بە مەودا میدیا و وتییان زانیارییمان لانییە.

روون نەبوویەوە ئەو پەرلەمانتاران زانیارییان نەبوو یان پێیان خۆش نەبوو هۆکارەکەی بەدرکێنن، گومان دەکرێت لەبەر یەکێک لەم دوو هۆکارە رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردبێت نیگەرانی لە سەرکردایەتیی حزبەکەی و بەشدارینەکردن لەم بابەتی رێککەوتنی بەغدا و هەولێر یان نیگەرانی لە ئەندامێکی شاندی دانوستانكاری حكومەت.
Qaiwan
Qaiwan