عیراقی

لە ساڵی 2021دا بەغدا نەوت و غازی هەرێم دەفرۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ساڵی 2021دا بەغدا نەوت و غازی هەرێم دەفرۆشێت
مەودا میدیا-

ئەمەریکا و عیراق رێککەوتوون لە ساڵی 2021ـدا  ده‌سه‌ڵاتی فرۆشتنی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان وەربگرنەوە لە هەولێر و بیدەنە سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.

تۆڕی هه‌واڵی عیراقی بڵاویكرده‌وه‌ کە حكومه‌تی عیراق به‌ نهێنی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا كردووه‌ لە ساڵی داهاتوو ده‌سه‌ڵاتی فرۆشتنی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان بچێته‌وه‌  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و بەم بریارەش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی فرۆشتنی نه‌وتی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌.

ئەو رێكکه‌وتنه‌ نهێنیه‌‌ به‌جۆرێك كراوه‌ به‌غدا بۆ پرس و راوێژكردن ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم و دەسەڵات بەکاردەهێنێت بۆ فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم، بەغداش رازیبووە مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێم بدات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان