کوردستانی

قایمقامیەتی سلێمانی داوای ژمارەیەك هونەرمەند و گۆرانیبێژ رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامیەتی سلێمانی داوای ژمارەیەك هونەرمەند و گۆرانیبێژ رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایدەگەیەنێت گۆڕانکاری لە بڕیاری قەدەغەکردنی شەوەئاهەنگ و لایڤ میوزیکی شەوی سەری ساڵی نوێی 2021 نەکراوە و روونیشی دەکاتەوە هەر شوێنێکیش پابەند نەبێت سزا دەدریت.

دوای بڕیاری قەدەغەکردنی شەوەئاهەنگ و لایڤ میوزیکی شەوی سەری ساڵی نوێی 2021، کۆمەڵێک هونەرمەند و گۆرانیبێژ لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییەکدا ئەنجامدا و داوایانکرد وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی کارئاسانیان بۆ بکات و بتوانن شەوەئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام بدەن.

سەرچاوەیەك لە لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پابەند دەبین بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆوە و هیچ کارئاسانیان بۆ ناکرێت".

ئەو سەرچاوەیەی لیژنەکانی قایمقامیەتی  قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئەوەشی بۆ مەودا میدیا روونکردەوە "هەر شوێنێک پابەند نەبێت بە بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆوە شەوەئاهەنگ و لایڤ میوزیک ئەنجام بدات لە شەوی سەری ساڵدا سزا دەدرێت".


Qaiwan
Qaiwan