کوردستانی
پەرلەمانتارێک قسەیەکی جیاواز لە سەر رێککەوتنی بەغدا و هەولێر دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت هۆکاری ئامادەنەبوونی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی دوێنی پەرلەمان کە میوانداری شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل بەغدا کردبوو لە دەرەوەی هەولێر بوو باس لەوەش دەکات دەتوانین بڵێن شاندی دانوستانكار لەلایەک لەگەڵ بەغدا رێککەوتووە لەلایەکی دیکەوە رێكنەکەوتووە.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای وت "هۆکاری ئامادەنەبوونی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی دوێنی پەرلەمان کە میوانداری شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل بەغدا کردبوو لە دەرەوەی هەولێر بووە و ئەرکێکی تایبەتی هەبوو".
ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتیشی "دەتوانین بڵێن شاندی دانوستانكاری لەلایەک لەگەڵ بەغدا رێککەوتووە لەلایەکی دیکەوە رێكنەکەوتووە، چونکە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران رێککەوتوون ئەوەی ماوە گفتوگۆ و تێپەراندنی یاساکەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".