کوردستانی

ئالان حەمە سەعید: ئەگەر بڕیاری دواخستنی دەوام درا بەرنامەی خۆمان دادەڕێژینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئالان حەمە سەعید: ئەگەر بڕیاری دواخستنی دەوام درا بەرنامەی خۆمان دادەڕێژینەوە
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگاکانەوە  دەڵێت "لێژنه‌ى باڵای ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا بڕیاری كۆتایی  له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌دات".
 
د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی  رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29 ى 12 ى 2020 وتی "رۆژی  1 ى 11 ى 2020 بڕیاری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن درا و تاوەکو ئێستاش تووشبووی کۆرۆنا هەیە، لەبەرئەوە بەبێ قسەی وەزارەتی تەندروستی جارێکی دیکە ناتوانین بڕیار لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکان بدەین". 

وتیشی "وەزارەتی تەندروستی  هەڵسەنگاندنەکان دەداتە لیژنەی باڵای رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا و دواترئەو لیژنەیە بڕیار لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکان دەدات" و باس لەوەش دەکات "ئەگەر کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا بڕیاریدا کە دەرگای قوتابخانەکان بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ و بەشێوەی تەناوب بکرێتەوە ئەوا دەستپێدەکەین، ئەگەر بڕیاری دواخستنیش درا بەرنامەی خۆمان دادەڕێژینەوە".
Qaiwan
Qaiwan