عیراقی
لە پەرلەمانی عیراق هەوڵی کەمکردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەشێک لەگەڵ ئەوەن وەک خۆی تێپەڕێت بەشێکیش لەو لایەنە سیاسییەکانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕگەی دابەزاندنی بەهای دینار لە بەرانبەر بەهای دۆلار لەنێو پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2021 رەتدەكەنەوە.
مازن ئەلفەیلی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانلە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 کە ئەمڕۆ گەیشتە پەرلەمانی عیراق، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کە کوتلەی بەهێزیان هەیە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریانداوە ئەو بڕگەیەی پەیوەستە بە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار رەتبکەنەوە".
دەشڵێت "پڕۆژە یاسای بودجە پێویستی بە زیاتر لە 40 رۆژە بۆ ئەوەی لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی بۆ بکرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت پاشان تێپەڕێت".