عیراقی

پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەنیازی چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی  لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەنیازی چییە؟
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ماڵپەڕی حزبەکەی  رایگەیاندووە ، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 29 ى 12 ى 2020 ، پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتە پەرلەمان و فراکسیۆنی پارتیش دەستپێشخەرییەکی ئامادە کردووە باس لەوەش دەکات ئەودەستپێشخەرییەی ئەوەیە بۆ ئەوەی کورد ھەمووی پێکەوە لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراقەوە یەکدەنگ بێت.

بەشار کیکی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق گەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران و بڕیارە کە گەڕاینەوە بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆی بودجە سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کۆببینەوە و گفتوگۆ بکەین، ئەمەش دەستپێشخەریی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە" دەشڵێت "بۆ ئەوەی بتوانین بودجە لە بەرژەوەندیی کورد تێپەڕێنین و لەبارەی بودجەوە یەکدەنگ و یەکھەڵوێست بین".

کیکی باسی لەوەش کردووە "راستە ئاسان نییە پڕۆژە یاسای بودجە تێپەڕێنین، بەڵام زەحمەتیش نییە و یەکدەنگیی کورد دەتوانێت زۆر شت بکات و بودجەکە تێپەڕێنێت، ھەموو ھەوڵێکیش دەدەین کە پشکی کورد لەناو بودجەدا جێگیر بکرێت لە کاتی پەسەندکردنیدا".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال