عیراقی

بەرهەم ساڵح: هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لە ساختەكارییمان دەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرهەم ساڵح: هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لە ساختەكارییمان دەوێت
مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری عیراق و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکانی ناوچەکە.

بەپێی راگەیەندراوی  سەرۆكایەتی كۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەمی 2020 لە کۆشكی سەلام لە بەغدا د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق  پێشوازی کردووە لە جنین هەینس بلاسخارد، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق.

لە دیدارەکەدا کۆی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەختکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و زامنکردنی ئاسایشی گشتی و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانە تیرۆریستییەکان کە ژیان و ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە، ھاوکات دووپاتکرایەوە لە گرنگی زامنکردنی سەلامەتی دامودەزگاکانی حکومەت و نێردە دیپلۆماسییەکان لە هەر دەستدرێژییەک.

بەپێی بەیاننامەكە "مەلەفی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو و تاوتوێکرا و جەختکرایەوە لە گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دوور لە گوشار و بەکارهێنانی چەک، هەروەها دابینکردنی پێداویستییە تەکنیکی و کارگێڕییەکان، بەجۆرێک زامنی پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنەکە بکات و رێگریش لە ئەنجامدانی ساختەکاری و یاریکردن بە خواستی دەنگدەران بکات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان