کوردستانی

دوو کۆڵبەر لە دوو رووداوی جیادا برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆڵبەر لە دوو رووداوی جیادا برینداربوون
مەودا میدیا-

 لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و کۆڵبەرێکیش بە هۆی هەڵدێرانی لە بەرزاییەوە بە سەختی بریندار بوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2020  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود، دەستڕێژیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کردووە.

پەیامنێری هەنگاو لە نەوسوود رایگەیاند "ئەم کۆڵبەرە کە ناوی (رەزا)یە خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانییە و سنگ و قاچی بە فیشەک پێکراوە"، هەروەها سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە "باری تەندروستیی ئەم کۆڵبەرە کە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی لە شاری پاوە ناجێگیرە".

هاوکات، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی "عەبدولکەریم محەمەدی" بەهۆی هەڵدێران لە بەرزایییەوە بە سەختی بریندار بووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan