کوردستانی
داعش هێرشی کرد و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی ئوم حونتەی سەر بە ناحیەی جەلەولا، لە ئەنجامدا دوو کەس لە دانیشتووانی گوندەکە کوژران و برینداربوون.
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ی ئێوارە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی ئوم حونتەی سەر بە ناحیەی جەلەولا، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی خەڵکی گوندەکە و چەکدارەکانی داعش کەسێک کوژراو و کەسێکی دیکەش برینداربوو".
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دوو کەسە دانیشتووی گوندەکەن و بە ڕەگەز عەرەبن کوژراوەکە ناوی (عومەر فازل)ە و بریندارەکەش ناوی (ساڵح)ە"، هەروەها بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا شەڕ کۆتایی هاتووە و دۆخەکە ئارام بووەتەوە".
س.س