کوردستانی
منداڵێک بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی بە ئۆتۆمبێل داویەتی لە منداڵێکی کچ و گیانی لەدەستداوە، تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی پیرزین دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی لە منداڵێکی کچ داوە و گیانی لەدەستداوە و شوفێرەکەشی هەڵاتووە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و پاش بەدواداچوونێکی ورد، توانییان شوێنی حەوانەوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکە بە ناوی (ح.ج.م) ئاشکرا بکەن و دەستگیری بکەن".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباری ناوبراو دانی ناوە بە تاوانەکەیدا، بۆیە بەپێی مادەی (24ی هاتوچۆ) لە یاسای سزادان راگیراوە".
س.س